تیروپشكی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ عێراق ئه‌نجام ده‌درێت




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ خول و چالاكییه‌كانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 1 / 12 / 2020 و له‌ شاری‌ به‌غداد تیروپشكی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام بدات .

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكانی‌ یه‌كێتی‌ ناوبراو له‌ په‌ڕه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ له‌ كاتژمێر 1:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو له‌ نێو هۆڵی‌ محته‌ نزیك هۆتێل بورج حیات كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ بۆ ئه‌نجام دانی‌ تیروپشكی‌ خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ی‌ یانه‌كانی‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ له‌ كاتی‌ دیاری‌ كراو ئاماده‌بن .

جێگه‌ی‌ باسه‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كێك ده‌بێت له‌ یانه‌ به‌شداره‌كانی‌ خوله‌كه‌ كه‌ له‌ مێژووی‌ خۆی‌ دا دوو نازناوی‌‌ به‌ده‌ست هێناوه‌ .


PM:08:12:28/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 1640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌