پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ گه‌یشتن به ڕیزی یانه نایابه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ڕۆژی شه‌ممه 28 / 11 / 2020 به ئه‌نجام دانی سێ یاری دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كان ئه‌نجام دران .
له ئه‌نجامی یاریه‌كانی دووه‌م ڕۆژ مقدادیه به یاریه‌كی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی ڕه‌بیعه بونه‌وه و به ئه‌نجامی 2-3 گێم توشی شكست هاتن ، ئه‌مه‌و یانه‌ی حه‌دیسه به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌كلایه‌نه له یانه‌ی الرمیسه‌ی برده‌وه .
سێهه‌م یاری له نێوان كوڕانی یانه‌ی دووكان و غه‌راف به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی دووكان به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامه‌ش توانیان دووه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌كی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن و هه‌نگاوێكی دیكه له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین نزیك بونه‌وه .