پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- بڕیاردرا مه‌ڕاسیمی رێزلێنان و دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان بۆ وه‌زری 2020/2019، له شاری چه‌مچه‌ماڵ له رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 1/12/2020 له كاتژمێر 2:00 ـی ئێواره ئه‌نجام بدرێت.
2- راگرتنی سه‌رپه‌رشتیاری یاری نێوان ته‌ناهی و ئاكرێ له خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان (نه‌وزاد شه‌فیق) بۆ دوو هه‌فته، به هۆی ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر.
3- ئاگاداری یانه نایابه‌كانی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، له هه‌ر یارییه‌ك ته‌نیا سێ كارگێری یانه بۆیان هه‌یه له نێو هۆڵ ئاماده‌بن له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و ده‌سته‌ی هونه‌ری و یاریزانان، هیچ كه‌سێكی ناپه‌یوه‌ندار بۆی نییه له كاتی یارییه‌كان له نێو هۆڵ ئاماده‌بێت و پێویسته رێنماییه‌كان به وردی جێبه‌جێ بكرێت.
4- سه‌رجه‌م یانه‌كان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه زیاد كردنی ناوی یاریزانان و ستافی هونه‌ری ته‌نیا له رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه وه‌رده‌گیرێت.