ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
زۆمبا وەرزشێكی لاتینییە لە ناوەراستی حەفتاكان داھێنرا لەلایەن « ئەلبێرتۆ پێرێز » زومبا بریتی یە لەورزشێكی خێرا كە ھەموو ئەندامەكانی جەستەی تێدا دەجوڵێت و لەسەر گۆرانی لاتینی و ئەمەریكی وەھەندێك جار گۆرانی ئەفەریقی و ھیپ ھۆپ لەكاتی وەرزشە خێراكەدا لێدەدرێت بۆ وەرزشەوانان ، وەرزشی زومبا لەگەڵ ھەموو تەمەنێك گونجاوە پیاو و ژن ئەتوانن ئەنجامی بدەن ،وەرزشێكی پڕ سودە و ڕاھێنەرەكانیش گرنگی پێدەدەن ڕۆژانە لە ھۆڵەكانی وەرزشدا ئەنجام ئەدڕێت ،
یارمەتی و ھاوكارێكی باشە بۆ دابەزاندنی كێش كە ئەوكەسەی كە ئهنجامی دهدات نزیكەی «١٠٠٠ » كالۆری دەسوتێنێت لەھەر ڕاھێنانێكدا ، خێراكردنی كرداری مێتاپۆلیزم ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاتر سوتاندنی یەكەی گەرمی « سعرات حراریە»كە یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات و چالاكردنی سوری خوێن ، یاری زومبا ئەو وەرزشانەی ئهنجامه دهدهن به شێوهیهكی بهردهوام دهبێته هۆی چالاك بوونی سوڕی خوێن ، توند كردنەوەی ماسولكەكانی لەش .
وەرزشی زومبا یارمەتیدەرە بۆ توند بونی ماسولكەكانی لەش بەتایبەتی ماسولكەكانی ناوچەی سك و زیاد كردنی توانای لەش لەم وەرزشەدا گشت ماسولكەكانی لەش لە جوڵەدا دەبن بەمەش لەش چالاك تر دەبێت و توانای زیاتری دەبێت ، یارمەتی نەھێشتنی ئازارەكانی پشت دەدات و ماسولكەكانی ناوچەی حەوز بەھێز دەكات ، زومبا دەبێتە ھۆی باشكردنی میزاج و جوانكردنی شێوەی لەش و نەھێشتنی دڵە ڕاوكێ كە ئەمانەش ڕاستەوخۆ كاردەكەنە سەر زیاتر بروا بە خۆبونی كەسەكان .