پێشمه‌رگه سپۆرت -
فێرگه‌ی جومناستیكی سلێمانی پاڵه‌وانێتیه‌كی كراوه‌ی جومناستێكی بۆ شه‌ش یانه‌ی شاری سلێمانی كرده‌وه كه بۆ ته‌مه‌نی 6 تا 12 سالاَنی كوڕان و كچان بوو .
پاڵه‌وانێتییه‌كه له نێو هۆڵی جومناستێكی فێرگه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه چوو تێیداو كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه توانیان پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه و ده‌ست كه‌وته‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هێرش عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری فێرگه‌ی جومناستیكی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌مه‌به‌ستی بره‌و دان به یاری جومناستیك و بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه به گرنگمان زانی وه‌ك فێرگه‌ی سلێمانی یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌نجام بده‌ین كه زۆرترین یاریزان له ته‌مه‌نی 6 تا 12 سالاَن تێیدا به‌شداریان كرد .
ناوبراو ووتیشی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵه پاڵه‌وانێتی جومناستیك ئه‌نجام نه‌دراوه و له ئێستاشدا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی به‌هێزتر تر و به‌شداریمان له پاڵه‌وانێتیه‌كانی پالاوَتنی یانه‌كانی سنوری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و هه‌روه‌ك سه‌ركه‌وتن بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كوردستان دا .
هێرش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاستێكی زۆر باشیان هه‌بووه و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به 39،5 خاڵ له كۆی 50 خاڵ پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێناوه و له‌سه‌ر ئاستی كچانیش به 37 خاڵ له كۆی 50 خاڵ له هه‌ردوو جۆری جوڵه‌كانی لیگی A و لیگی B یه‌كێتی جومناستیكی نێو ده‌وڵه‌تی پله‌ی سێهه‌میان مسۆگه‌ر كردووه .