پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش سه‌ردانی بۆ شاری سلێمانی ، عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق هاوشاند له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌رزشی شاری سلێمانی و نوێنه‌ری یانه‌كان به سه‌ردانێكی فه‌رمی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی به‌سه‌ر كرده‌وه .
له‌و سه‌ردانه‌ی دا له‌لایه‌ن حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و به‌رپرسانی حكومی و وه‌رزشی پێشوازی لێكرا و له كۆنگریه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ خزمه‌ت كردن به شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و له پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی كاره‌كانیان فراوانتر بكه‌ن .
ئه‌مه‌و دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری سلێمانی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق زانكۆی سلێمانی و هۆڵی وه‌رزشی قڕگه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و به گرنگی زانی بۆ پێش خستنی وه‌رزش گرنگی به فراوانتر بوونی هۆڵه وه‌رزشییه‌كان بدرێت .