پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 27 / 11 / 2020 به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی سێهه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له یه‌كه‌م یاری كچانی ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی له نێو هۆڵی مامۆستا ساڵح عه‌لی میوانداریان له كچانی یانه‌ی شێخان كردوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز كه كچانی ئافرۆده‌یت پێشكه‌شیان كرد توانیان 14 - 2 ئه‌نجامی یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاریدا و كچانی یانه‌ی ته‌ناهی به ئه‌نجامی 6-1 گۆڵ له كچانی یانه‌ی ئاكرێ یان برده‌وه و هه‌رچی كچانی یانه‌كانی چوار قوڕنه و چۆمانیش بوو له یاریگه‌ی چوار قوڕنه به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش به 1-11 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی كچانی یانه‌ی چۆمان به كۆتاهات ، ئه‌مه‌و ئافره‌تانی دهۆك 11 - 0 له كچانی ڕه‌واندووزیان برده‌وه و به‌و ئه‌نجامانه‌ش كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت زۆرترین گۆڵی هه‌فته‌ی سێهه‌می خوله‌كه‌یان تۆمار كرد .