پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی وه‌رزشی و كه‌س و كاری یاریزانانی باسكه‌ی لاوه پێشمه‌رگه‌كان ، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 27 / 11 / 2020 یاری كۆتایی خولی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له نێوان تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی به‌ڕێوه چوو .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاست به‌رزیان توانیان كۆنترۆڵی یارییه‌كه بكه‌ن و به جیاوازی 32 سكۆر و به ئه‌نجامی 84 - 52 بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامه‌شیان كامه‌ران محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان نمونه‌یی ئاست به‌رزی بوون له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا و هه‌وڵ و ماندووبونمان له مه‌شقه‌كان به ئه‌نجامی كاریگه‌ر و ده‌ست كه‌وته‌وه بوو كه خۆش به‌ختانه له خولێكی وا به‌هێزدا توانیمان ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین و هیچ شكستێكمان نه‌هاته ڕێ .
هه‌روه‌ك كامه‌ران ئاماژه‌ی پێدا كه هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن ئه‌م تیمه ببنه تیمی پێشكه‌وتووان له داهاتوودا و نمونه‌یی به‌هێزی بن له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كاندا .
پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كه‌ش خهلاَتهكانی خوله‌كه دابه‌ش كرا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی لاوانی سلێمانی دابین كرابوو .