بنچینەكانی خۆراك



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

زانستی  خۆراك  لە    ھەموو دونیا بە ھەموو  زمانێك چەندین  كتێبی لەسەر  نوسراوە زانیاری  لەسەر  خواردنەكان  پێویستیەكی  گرنگە لەسەر  ھەموو  تاكێكی   كۆمەڵگا لە وڵاتی  ئێمە ھۆشیاری  زانستی  خۆڕاك   زۆر  لاوازە زۆر  خواردن  ھەیە   كە پێویستە  بەیانیان بخورێت  بەڵام  به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شەوان  دەخوڕێت  ھەروەھا  ھەمەجۆری   چەشنەكانی   خواردن زۆر گوێی  پێ نادرێ  بۆ نمونە  ڤیتامینەكان  زۆر  پشتگوێ  دەخرێت د. لینۆس بولینغ  كە  دووجار  خەڵاتی  نۆبڵی  وەرگرتووە  لەسەر  خواردن و چارەسەری  نەخۆشیەكان  بە خواردن   دەلێت: « بەرنامەی  خواردن  لە  ئایندەدا جێگەی   زانستی  پزیشكی  دەگڕێتەوە  » ئەم وتەیەی  د. لینوس  ئەوەمان  پێدەڵێت  كە لەشی  مڕۆڤ بەھۆی زێدەرۆیی و خراپی جۆری   خواردنەكان  توشی   زۆربەی  نەخۆشیەكان  دەبێت  لە توێژینەوەیەكدا  دەركەوتوە  كە  پیاوان و  ژنانی  ئەوروپا  لەرێگەی  وەرزشەوە  لەشیان  ڕێك و  جوان  نەبووە  بەڵكو   ئەوە خواردنە  تەندروستەكانە  كە  ئەوانی  وا لێ كردوە توخمە  پێكھاتوەكانی خۆراك  جۆراو جۆرن  وەك  كاربۆھیدرات  كە  گرنگترینیان  برنجە ،سەرچاوەیەكی   گرنگی  دەسكەوتنی   وزەیە   بۆ  ئەنجامدانی  چالاكی  ڕۆژانە  خواردنی  برنج كار دەكاتە سەر  گەشەی  ماسولكەكان  بەھۆی   بونی   ترشە   ئەمینیەكان تێیدا جگە لەوەش  بەھۆی  توخمی   مەنگەنیز  لەبرنجدا   كۆئەندامی   بەرگری  بەھێز دەكات ھەروەھا  برنج  چالاكی   خڕۆكە  سورەكانی  خوێن  زیاد  دەكات   لە  گواستنەوەی  ئۆكسجین و  ماددەكان   بۆ گشت   خانەكانی لەش  دواتر شۆفان دانیشتوانی ولایەتە  یەكگرتوەكانی ئەمەریكا شۆفان  بەكاردەھێنن  بۆ  ژەمی  بەیانیان زۆڕێك  لە  وەرزشەوانان بەتایبەتی   لەشجوانان  ئەم جۆرە  خواردنە  لە خشتەی    ھەفتانەی  ڕێجیم كردنیان دادەنێنن، چونكە  شۆفان  گرنگیەكی  تایبەتی  ھەیە   لە دابینكردنی   ڤیتامین   A و ڤیتامین  B و پڕۆتین و  سۆدێۆم و  وزەی   پێویست   بۆ لەشی  مڕۆڤ  ، پەتاتە، بەدەوڵەمەندیەكەی  لە كاربۆھیدرات  و  ووزە  ناسراوە  ، سەرەرایی ئەوەش  دەوڵەمەندە  بە  كۆمەڵێك  كانزایی  گرنگ بۆ لەش  وەك  ئاسن   كالسێۆم و  پۆتاسیۆم  و  فسفۆڕ  و مەنگەنیز   و ڤیتامین  c ، پسپۆرانی  بواری  زانستی  خۆڕاك  ئەوەیان دەرخستووە   كە  خواردنی پەتاتە بە كوڵاوی   سودی  زیاترە  وەك  لە برژاوی  چونكە  پلەی  گەرمی   بەرز   ڕاستەوخۆ  لە  بەھای   خۆڕاكییەكەی  كەم دەكاتەوە   .





PM:02:58:27/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 2476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌