پێشمه‌رگه سپۆرت -
جگه‌له مه‌شقه‌كانیان ، ڕاهێنه‌ری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گرنگی به په‌روه‌رده و فێركردن ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له كاتی مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كه كه به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی به‌ڕێوه ده‌چێت ، ڕێباز سدیق ڕاهێنه‌ری فێرگه‌كه گرنگی به لایه‌نی په‌روه‌رده‌ی و ده‌روونی یاریزانه فێرخوازه‌كان ده‌دات .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ڕێباز به‌م شێوه‌یه دوا و ووتی ، فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ته‌نیا گرنگی به فێركردن و به‌ره‌و پێش چوونی ئاستی یارییه‌كه نادات ، به‌ڵكوو وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك گرنگی به په‌روه‌رده و فێركردن و زانست ده‌ده‌ین و یاریزانان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕادێنین كه دووربن له كاری دیكه و ته‌نیا گرنگی به پێشكه‌وتنی ئاستی وه‌رزشی و زانستیان بده‌ن .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه پاش ئه‌وه‌ی له ڕاهێنانه‌كان مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن گرنگی به نوسین و خوێندنه‌وه‌ش ده‌درێت كه له مه‌شقی ڕابردوومان به فێرخوازه‌كانم ڕاگه‌یاندبوو هه‌ر یه‌كێك له ئێوه له‌سه‌ر ڕاست گۆی نوسینێكی خۆیم بۆ ئاماده بكات كه خۆش به‌ختانه و دوایی وه‌رگرتنی نوسینه‌كان سه‌رسام بووم به هزر و بیركردنه‌وه‌ی یاریزانانی به‌شدار بووی فێرگه‌كه‌مان كه ئه‌وه‌ش گرنگه و وه‌ك ڕاهێنه‌رێك مه‌به‌ستمه له ڕێگای وه‌رزشه‌وه منداڵێكی ته‌ندروست به‌رهه‌م بێنین بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ئه‌وه‌ش به هاوكاری دایك و باوكه خۆشه‌ویسته‌كان .
له كۆتایی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و داواكارییه‌ی له مندالاَنی ته‌مه‌نه‌كانی 8 تا 11 سالاَن بووه و هه‌وڵی ته‌واویش ده‌دات و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه .