پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاڵه‌وانێتی تاكی شه‌تڕه‌نجی عێراق له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ر له شاری به‌غداد به‌رده‌وامی هه‌یه كه 14 یاریزانی كوڕان و 16 یاریزان كچان تێیدا به‌شدارن .
پاڵه‌وانێتیه‌كه یارییه‌كانی به شێوه‌ی سویسری و به نۆ جه‌وله به‌ڕێوه ده‌چێت و پاش به‌ڕێوه چوونی پێنج جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ( زۆزگ سه‌لاَح و ئاكار عه‌لی ) توانیان له كۆی پێنج یاری به 4 خاڵ له پێشه‌نگ بێن .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له هه‌مان كات سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت و له شاری به‌غداوه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه ململانێی یاریزانانی كوڕان و كچانه بۆ گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه له كۆتایی پێنج یاریزانی كوڕان و پێنج یاریزانی كچان هه‌ڵبژارده‌كه پێك دێنن و ده‌بنه نوێنه‌ری عێراق بۆ پاڵه‌وانێتیه ده‌ره‌كییه‌كان .
ئه‌سعه‌د ووتیشی هه‌ردوو پاڵه‌وانی پێشمه‌رگه زۆزگ سه‌لاَح و ئاكار عه‌لی پێشه‌نگی كوڕان یان گرتووه و وه‌ك هه‌میشه بۆ ئه‌نجام جه‌نگاوه‌ر بوون كه له كۆی پێنج یاری به 3 سه‌ركه‌وتن و 2 یه‌كسان بوون بونه‌ته خاوه‌ن 4 خاڵ .