ئیڕادە هێزێكی‌ له‌بن نه‌هاتوو




گوڵزار فه‌ره‌ج - 

ئیرادە ئەو  ھێزە  لەبن نەھاتووەیە  كە ھەزاران  كەسی  كرد  بەداھێنەر  و سەركەوتوو لەژیانیاندا  كە  توانیان ببن  بە كەسی  نمونەیی بەھۆی  خۆراگری  جدی بونیان  لەسەر  كارەكانیان كۆڵنەدان تاكە  كلیلی  كردنەوەی دەرگا  مەحاڵەكانە كەلە پشتیانەوە   ئاواتەكانت  چاوەروانتن و دەبنە ھۆی  ئاسودەیی و  سەكەوتن   لە ژیانت  ، زانایی دەرونناسی « واڵتەر  بتكین » نوسەری  كتێبی  « ژیان  لە  چل ساڵیەوە  دەست پێ دەكات » واتە بروا بەخۆبوون  وات لێدەكات  ئەو  ھەنگاوە  سەخت و  دژوارانە  ببڕیت   كەلە  كۆتاییدا  بە ئاواتەكانت  دەگەیەنێت نەبوونی  ئیرادەی  بەھێزیش  لەناو  یاریزانان و  مەشقەكەرانی  یاری  لەشجوانی بابەتێكی  گرنگەو  كێشەی  بەشێكی  زۆریانە ، ئیرادە ھۆرمۆنێكی  تایبەت لەلەشی مرۆڤ لێی بەر پرسیار  نیە  تاكو مرۆڤەكان  لە نەبوونی  بێ ھیوابن بەڵكو  ئیرادە خواستێكی دەروونی   ئەرێنییە  «ایجابی» گەر بمانەوێت  دروستی  دەكەین  بەتایبەتی وەرزشەوانان  لەھەموو  كەسێك  زیاتر  پێویستی  بە  بونێ  ئیرادە  و سوربونێكی  بەھێز  ھەیە  بۆئەوەی  بتوانن  لەناو  مەشق و  ڕاھێنانەكاندا  بمێننەوە بۆ ماوەیەكی درێژ خایەن لەگەڵیبن تاكو  بگەنە  ئامانج ، یاریزانی  دەست  شكانەوە « جوبی  ماپیوی» ی بەرەگەز ھندی  سەرەڕای  ئەوەی كەم ئەندامە  پێیەكانی  بە  ئەژنۆی  نوساوە ، بەڵام  خاوەنی  بەھێزترین  دەستە  لە  جیھاندا كە چەندین  میدالیای   لەسەر  ئاستی جیھان  بەدەست  ھێناوە ، ئەو بۆتە  پاڵەوانی  جیھان لەبەر ئەوەی  ئیڕادەی  بەھێزی  ھەیە   ماوەی ساڵانێكی  دڕێژ لە مەشقەكانی  بەردەوام  بوو ، ئۆسكار پیستۆریس  خەڵكی  باشوری  ئەفەریقایە  ، ھەردوو  قاچی  لە ئەژنۆی  بەرەوخوار  نیە بەڵام  ناودارە  لە  جیھان ئەو بە ھۆی  دوو قاچی  ئاسن    توانی  ھەموو  جیھان  سەر سام بكات  ، كاتێك  لە ئۆڵۆمپیاتی ٢٠١٢  ی لەندەن  توانی  ڕكابەری  پالەوانە  بەھێزەكانی  دونیا  بكات ئۆسكاڕ  خاوەنی  « ٢٦ » میدالیای  زێرە  كە  چەندین  ساڵە  لە  ڕاكردن دایە  بۆی  .

بۆیه‌ تۆی‌ مرۆچ ده‌بێت ئه‌وه‌نه‌ ئیراده‌ت به‌هێز بێت و پشت به‌ خوای‌ گه‌وره‌ی‌ خۆت ببه‌ستیت تا ده‌گه‌یته‌ هه‌موو ئامانج و خه‌ونه‌كانت و ناوت ده‌چێته‌ مێژووی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانه‌وه‌ .


PM:08:06:26/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌