پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش گه‌یشتنی به شاری سلێمانی ، عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێشوازی لێكراو له دیدارێكی وه‌رزشیدا كه به ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید وه‌زیری وه‌رزش لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستان بوو باس له ڕه‌وشی وه‌رزشی ئێستای عێراق و كوردستان كرا‌و جه‌خت كرایه‌وه كه كار بكرێت بۆ پێشخستنی ڕه‌وتی وه‌رزش و خزمه‌ت كردن به چینی لاوان و وه‌رزشكاران .
پاش ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ لای هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی كرا .
ئه‌مه‌و بڕیاره عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق ڕۆژی هه‌ینی 27 / 11 / 2020 چه‌ندین یاریگه و یه‌كه‌ی وه‌رزشی شاری سلێمانی به‌سه‌ر بكاته‌وه و به‌وه‌ش كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی دێنێت .