پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی باسكه‌ی لاوانی یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 25 / 11 / 2020 لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی لاوانی فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی بونه‌وه .
له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانه لاوه پێشمه‌رگه‌كان توانیان بالاَده‌ستی خۆیان بنوێنن و به جیاوازی 28 سكۆر و به ئه‌نجامی 59 - 31 سكۆر بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه توانیان خۆیان بگه‌یه‌نه یاری كۆتایی خوله‌كه كه بڕیاره كاتژمێر 10:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی یاریی كۆتایی به‌ڕێوه بچێت .
ئه‌مه‌و له یاریه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه فیرگه‌ی كچانی ژیما و فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی سلێمانی به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌و یارییه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی فێرگه‌ی سلێمانی به كۆتاهات به ئه‌نجامی 54 - 50 سكۆر
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه‌ش لاوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به ئه‌نجامی 85 - 64 سكۆر له فێرگه‌ی ژیمایان برده‌وه كه فێرگه‌یه‌كی خانمانه و چه‌ندین یاریزانی به ئاست و به توانای تێدا دروست بووه و ململانێی لاوه كوڕه‌كانی یانه‌كان ده‌كه‌ن .