پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له عه‌نكاوه یارییه‌كانی كۆتایی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراو تێیداو له كاتژمێر 3:00 ی ئێواره تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی و ئه‌مانه‌ی به‌غداد به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی یه‌كلایه‌نه كچانی ئافرۆده‌یت بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و بوونه خاوه‌ن پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی خوله‌كه .
ئه‌مه‌و له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره و له نێو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری كچانی یانه‌كانی ئه‌كادی خاوه‌ن یاریگه و قه‌ره‌قوشی میوان یاری كۆتایی ده‌ستی پێكردوو دوایی یارییه‌كی ئاست به‌رزی ماراسۆنی سه‌رئه‌نجام كچانی قه‌ره‌قوش توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش بوونه خاوه‌ن شه‌ش نازناوی له‌سه‌ر یه‌كی خوله‌كه .
پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كه‌ش خه‌لاَته‌كانی تیپه‌كان و یاریزانان و باشترینه‌كان دابه‌ش كرا .