پێشمهرگه سپۆرت -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
یاری لەشجوانی دەگەرێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم كاتێك « فردریك ویلھێڵم مۆلەر »ی ئەڵمانی ناسراو بە ساندۆ خولیای ئەنجامدانی چەند مەشقێكی سەرەتایی دەبێت ، ساندۆ كاریگەری جوانی ماسولكەكانی پەیكەری لەشی ئیغریقیەكانی لەسەر دەبێت ئەوكات شانس یاوەری دەبێت كەسێك دەناسێت بەناوی ، پرۆفسۆڕ لویس دولارچ كە كەسێكی ڕۆشنبیر بوو كه پێنج زمانی ئەزانی و پیانۆ ژەنێكی باش بوو ئەو كات خاوەنی ھۆڵێكی وەرزشی سادە بوو كەزیاتر وەرزشی پەھلەوانی تێدا ئەنجامدەدرا ئەمەش یارمەتیدەرێكی باش ئەبێت بۆ ساندۆ كە ھەندێك جۆری تری جوڵە ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانیەتی بەرزكردنەوەی قورسایی بكات ئهوهش بەھاوكاری لویس ساندۆ بۆیەكەمین جار بەشداری كرد لە پاڵەوانیەتی لە ساڵی ١٨٨٩ لە لەندەن كە تێیدا سەركەوتوو بوو بەسەر ڕكابەرەكانی بەمەش ناوبانگێكی باشی پەیدا كرد لەساڵەكانی دواتردا توانی بەشداری بكات لەیەكێك لە نمایشەكانی شیكاگۆ كە خۆی خاوەن داڕێتی كرد و بە نیشاندانی ماسولكەكانی بووە جێگەی سەرنجی ئامادە بووان پاشان ساندۆ توانی قوتابخانەیەك بۆ لەشجوانی دابمهزرێنێت بە ناوی ژوری رۆشنبیری جەستەیی « physical Culture studio» دواتر بە دەركردنی چەند كتێبێك كە باسی لە چۆنیەتی یاری لەشجوانی و خواردنەكانی سەبارەت بە لەشجوانی دەكرد كارێكی ناوازهی دیكهی ئهنجام دا .
ساندۆ توانی بە ماوەیەكی كورت خەڵكێكی زۆر لە خۆی كۆبكاتەوە بیانكات بە یاریزانی لەشجوانی و توانی سەروەریەك لە جیھانی لەشجوانی بۆ خۆی تۆمار بكات و ببێتە یەكەم داھێنەر ، ههروهك توانی پەیوەندیەكی باش لەگەڵ مەلیك جۆرجی پێنجەمی بەریتانیا و داھێنەری گەورە تۆماس ئەلڤا ئەدیسۆن دروست بكات .
ساندۆ بوو بە یەكەم كەس كە بتوانێت بەرامبەر بە كامێراكەی ئەدیسۆن نمایشی ماسولكەكانی بكات كە تاوەكو ئێستاش دیمەنەكانی پارێزراوە ، لەسەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا یاری لەشجوانی بازنەی ئەندامانی گەورەتر بو لەلایەن ساندۆ لە بەریتانیاو لە ئەمەریكا بێرنارد ماكفادین و جین گریمیك و تشالز ئەتڵەس لەلایەكی ترەوە یەكێتی ئارەزو مەندان لە ئەمەریكا دامەزرا كە پاڵەوانیەتی و خولیان بۆ یاری لەشجوانی كردهوه و تا ئێستاشی لهسهر بێت ئهو یارییه بهرهو پێش چووه چهندین پاڵهوانی جیهانی دهركهوتوون و بهدی دهكرێن .