پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌ڕێوه‌به‌رێتی لاوانی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باسكه‌ی سلێمانی و به‌به‌شداری پێنج تیپی باسكه‌ی كوڕان و كچانی یانه و ده‌زگا وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی لاوانی له نێو هۆڵی داخراوی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی ده‌ست پێكرد .
له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شدا و له یه‌كه‌م یاری كه كاتژمێر 1:30 خولهك ئه‌نجام درا تیپی باسكه‌ی فێرگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی میوانداری له ناوه‌ندی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان كردوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 50 - 32 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاریدا و له یاری لوتكه‌ی خوله‌كه لاوانی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپه لاوه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامی 75 - 72 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .