پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ر و به‌به‌شداری 14 یاریزانی كوڕ و 16 یاریزانی كچ ، كێبڕكێكانی قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق بۆ یاریزانانی تاك ده‌ستی پێكرد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سێ یاریزان به‌شدارن كه بریتین له ( ئاكار عه‌لی ، زۆزگ سه‌لاَح و ئه‌حمه‌د جه‌زا ) و دوایی ئه‌نجام دانی یارییه‌كان له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا هه‌ردوو یاریزان زۆزگ سه‌لاَح و ئاكار عه‌لی به 2,5 خاڵ له كۆی سێ یاریدا له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یاریزانانی كوڕانن .
ئه‌مه‌و بڕیاره پاڵه‌وانێتیه‌كه تا به‌رواری 29 ی 11 / 2020 به‌رده‌وامی هه‌بێت و له كۆتایش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ده یاریزان ده‌بنه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی ده‌ره‌وه .