تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
ئەگەر چی بە بەردەوامی تەنھا چەند جۆرە سیستەمێك لای یاریزانان و ڕاھێنەران جێگای بایەخە بەڵام وا باشە ڕاھێنەڕان شارەزاییان لەسەر تەواوی ڕێسا و سیستەمەكان ھەبێت چونكە ھەریەك لە سیستەمەكانی ڕاھێنان بەسودن و لەرووی ئەنجامدان و ڕێكخستنەوە ئاڵۆز و قورسن بەڵام ھەریەك لەو سیستەمانە تایبەتمەندی خۆی ھەیە بۆیە دەكڕێت زیاتڕ لەیەك سیستەم لەناو یەك كۆرسی ڕاھێنان تێكەڵ پێ بكڕێت بۆ ڕاھێنانەكانی لەشجوانی دروستكردنی ماسولكەی لەش .
ماسولكەكان توانای ئەوەیان تێدایە كە تا ئەندازەیەك مەشق بكەن بەڵام بە دڵنیایی توانای ئەوەیان نیە بۆ ماوەیەكی درێژ مەشق و ڕاھێنان بكەن ھەندێك جۆری ڕاھێنان و مەشقی جەستەیی ھەیە كە ماسولكەكان پێوێستیان به كۆنتڕۆڵی سەرنجدانی بەھێز ھەیە ھەروەھا پێویستە لەش ئامادە بكڕێت بۆ ئەنجامدانی ئەو فەرمانەی لە مێشكەوە دەردەچێت خۆگەرم كردن ڕۆڵێكی باڵا دەبینێت ھەر بۆیە دەبینین ڕاھێنەرە شارەزاكان بە پلەی یهك خۆگەرم كردن بۆ یاریزانەكان بە مەرجێكی بنەرەتی دائەنێن .