تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
ڤیتامینەكان پێكھاتەی ئەندامین لەڕێگەی خواردنەوە لەش سودیان لێ دەبینێت بۆ ئەنجامدانی چالاكی ڕۆژانە و گەشە كردنی جەستەو بەرگری لەش ڤیتامینەكان دو جۆرن ئەو ڤیتامینەی كە لە لەشی مڕۆڤ لە ئاودا دەتوێتەوە ، وەك كۆمەڵەی ڤیتامین B و C ئەو ڤیتامینانەی كە لە لەشی مڕۆڤدا لە چەوریدا دەتوێتەوە وەكو كۆمەڵەی ڤیتامین A D E K ڤیتامین C ڕۆژانە بڕی ١٥٠ - ٢٠٠ ملیگرام پێویستە ڤەزۆری لەم خواردنانە بونی ھەیە ، لیمۆ پرتەقاڵ ، تەماتە ، بیبەر ڤیتامین C یارمەتی بەھێزبونی ئێسك و ددانەكان دەدات ھەروەھا پڕە لە ئەنتی ئۆكسیدەكان ، لەنیشانەكانی كەمی ڤیتانین C لەلەشدا : ھەڵامەتی بەردەوام و ھەوكردنی پووكی دان و درەنگ ساڕێژبونی بڕین .
ڤیتامین D ڕۆژانە بڕی ١٥ -٢٠ ملیگرام پێویستە وە بە زۆری لەم خواردنانە ھەیە ھێلكە ماسی ڤیتامین B لەم خواردنانە ھەیە چەرەسات شیر گەنم كەمی ڤیتامین B لەلەشدا ھەستكردنی ماندویەتی زۆر نەبونی توانایی وردبونەوە «تەركیزكردن » ، و لێو وشك بونەوە حەساسیەت و ئارەق كردنەوەی زۆر ڤیتامین A ڕۆژانە بڕی ٢٠٠ میكڕۆگرام پێویستە بەزۆری لەم خواردنانەیە وەك شیر و پەنیرو گێزەر بۆ تەندروستی چاوەكان و گەشەی ئێسكەكان .