پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یاریه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 22 / 11 / 2020 و به ئه‌نجام دانی ته‌نیا یه‌ك یاری كۆتایی به یارییه‌كانی چواره‌م ڕۆژی خوله‌كه هات .
یارییه‌كه له نێوان كچانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی و سیروانی شاره‌زوور به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی یانه‌ی ئافرۆده‌یت توانیان به ئه‌نجامی 3 - 1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و یاری نێوان كچانی یانه‌كانی سلێمانی و خاڵس ئه‌نجام نه‌دراو ئه‌نجامی یارییه‌كه هه‌ژمار نه‌كرا .