وێنه : تیمی پێشمه‌رگه له جامی عێراق
پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی هۆتێل ئه‌نته‌ر پاڵه‌وانێتی كۆتایی شه‌تڕةنجی عێراق بۆ یاریزانانی تاك به‌ڕێوه ده‌چێت .
پاڵه‌وانێتيیه‌كه به‌به‌شداری 14 یاریزانی كوڕان و 16 یاریزانی كچان ده‌بێت و یارییه‌كانی به شێوه‌ی سویسری و به نۆ جه‌وله به‌ڕێوه ده‌چێت ، ئه‌مه‌و بڕیاره ڕۆژی دوو شه‌ممه 23 / 11 / 2020 یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتيیه ده‌ست پێبكات و ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ بخایه‌نێت .
له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه یانه‌یه‌كی دیاری گۆڕه‌پانی شه‌تڕه‌نجی عێراقه سێ پاڵه‌وان به‌شداری ده‌كه‌ن كه بریتین له یاریزانان ( ئاكار عه‌لی ، زۆزگ سه‌لاَح و ئه‌حمه‌د جه‌زا ) .
جێگه‌ی باسه له كۆتایی پاڵه‌وانێتیيه‌كه جگه‌له دیاری كردنی پاڵه‌وان و به‌خشینی خه‌لاَته‌كان ده یاریزان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان ده‌بنه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .