پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پێكاهاته‌ی وه‌رزی نوێی جیاوازه و به چه‌ندین یاریزانی لاو و به ئه‌زمه‌ونه‌وه ده‌چێته‌وه نێو خوله‌كانی كوردستان بۆ ئاستی پله نایاب و پله یه‌كی عێراق .
له ئێستادا تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌لید كه‌ریمی ڕاهێنه‌ر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كات و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌شی دا چه‌ندین یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات .
ئه‌مه‌و بڕیاره خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان له به‌رواری 3 و 4 / 12 / 2020 ده‌ست پێبكات و له‌م وه‌رزه‌ش 16 یانه‌ی كوردستان به‌شدارن كه چاوه‌ڕوانی خولێكی به‌هێزی لێده‌كرێت و كێبڕكێكان توندتر ده‌بن ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیاد بوونی دوو تیپی دیكه بۆ خوله‌كه كه سالاَنی ڕابردوو 14 یانه به‌شدار ده‌بوون .