جیاوازی نێوان fitness و Bodybuilding



ته‌ندروستی‌ -

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

زۆر لە یاریزانان پێناسەی  فیتنس زۆر بە ئاسانی  دەكەن و  پێیان  وایە  كە بەدەست  ھێنانی  لە شێكی  فیتنسی  زۆر  ئاسانترە  لە بەدەست  لە ھێنانی  لەشێكی  ماسولكەداری گەورە كە بە« بۆدی  بولدینگ » ناو دەبڕێت بەڵام لەراستیدا  ئەم بۆچون و پێناسە  كردنانە  زۆر ھەڵەیە  ئەگەر  چی یاریزانی لەشجوانی  كالۆری  وەردەگرن  بە بەراورد  لەگەڵ  كێشیان یاریزانێكی  پڕۆفیشیناڵ  لە فیتنێس ڕۆژانە  پێویستیان بە «٧٠٠٠» كالۆری بەرەو  سەرەوە دەبێت ئەگەر  بێتو  ئەم بڕە كالۆریە لەگەڵ  كێشی   ئەوكەسە  بەراورد  بكەین   جیاوازیەكی  یەكجار زۆر دەبینین لەنێوان  فیتنێس و  بۆدی بولدینگ ئەمەش  بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە یاریزانی  فیتنێس  زۆر  زیاتر  لە یاڕیزانانی   بۆدی   بولدینگ  كاتی  مەشقیان  پێویستە یاریزانانی فیتنێس بۆ ئەوەی لەشێكی  بێ چەوری   بەدەست  بێنن  ڕۆژانە  دو كاتژمێر   ڕاھێنان  دەكەن بەڵام  ئەگەر  سەیری پاڵەوانانی   لەشجوانی   بكەین   ھیچیان ڕۆژانە  لەیەك  كاتژمێر   زیاتر   مەشق ئەنجام نادەن یاریزانانی  فیتنێس  زۆربەی  ڕۆژەكان  مەشقی  كاڕدیۆ  ئەنجام  دەدەن  بەڵام یاریزانانی  لەشجوانی  لە ھەفتەیەكدا تەنھا  یەك بۆ  دوجاڕ  مەشقی  كاردیۆ  وەكو   ڕاكڕدن  ئەنجام  دەدەن ئەگەر  باسی  خواردنیش  بكەین   دەبینین  یاریزانانی  فیتنێس  بە بەردەوامی لە تەنشیف دان و بەردەوام  خواردنەكان  سنوردارە  تاكو  كێشیان  سەر نەكەویت  بەڵام یاریزانانی   لەش جوانی له‌ كاتی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ هه‌ر پاڵه‌وانێتیه‌ك ده‌ست به‌ پڕۆگرامی‌ تایبه‌تی‌ خۆراكی‌ ده‌كات  .


PM:07:18:22/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 1840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌