پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ڕۆژی شه‌ممه 21 / 11 / 2020 به ئه‌نجام دانی پێنج یاری كۆتایی به یارییه‌كانی سێهه‌م ڕۆژی خوله‌كه هات .
له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه كچانی یانه‌ی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی كچانی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد بونه‌وه و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی سلێمانی به ئه‌نجامی 3-2 گێم توانیان یه‌كه‌م بردنه‌وه له خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
له دووه‌م یاری كچانی ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له كچانی یانه‌ی خاڵس یان برده‌وه و هه‌رچی كچانی ئه‌كادی عه‌نكاوه‌ش بوو توانیان به 3 گێمی یه‌كلایه‌نه له كچانی ده‌ربه‌ندیخان ببه‌نه‌وه .
ئه‌مه‌و چواره‌م یاری له نێوان كچانی قه‌ره‌قوش و ئیسكان به‌ڕێوه چوو له‌و یاریه‌شدا كچانی قه‌ره‌قوش دڵنیان دا له ئاست به‌رزیان و به 3 گێمی بێ وه‌لاَم ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا كرده‌وه .
دوا جار و یاری پێنجه‌م كه یاری ڕۆژی پێنجه‌می پالاَوتنه و پێش خرا كچانی سیروانی شاره‌زوور توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی یه‌ك لایه‌نه له كچانی خاڵس ببه‌نه‌وه .