تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
كریاتین بەرھەمێكە وەك تەواوكەرە خۆڕاكییەكان بەكار دەھێنڕێت كە پڕۆتینی پێویست دەبەخشێ بە ماسولكەكان بۆ گەورەو بوون و گەشەكردنیان لەگەڵ توانای بەرگری كە ئەمە پێكھاتەیەكی خۆراكییە ناكەوێتە نێو لیستی ئەو مادانەی كەوەك ووزە بەخشی نایاسایی و قەدەغەكراوان كە بخورێن لەلایەن لیژنهی ئۆڵۆمپی جیهانی یهوه ، ئهم بهرههمه یارمەتی دەرێكی باشە كە وا لە وەرزشەوانان دەكات زیاتر و بۆ كاتی زیاتر زۆر بەرگەی وەرزشكردن بگرن .
كریاتین مادەیەكی سروشتییە كەلەش دەیگۆڕێت بۆ « phosphocreatine» كە ئەم مادەیە لە نێو ماسولكەكاندا خەزن دەكڕێت وەك سەرچاوەی ووزە دەركەوتووە لە ئەنجامی زیاتر بەكاڕھێنانی كریاتینەوە ، مادەی فسفۆر كریاتین زیاد دەكات و لەنێو ماسولكەكاندا بەمەش تامادەی فسفۆر كڕیاتین زۆر بێت لەنێو ماسولكەكاندا وەرزشكار ھیزو توانایهكی زۆرتری دەبێت تا بتوانێت ماوەیەكی زیاتر وەرزش بكات و بەرگەی ھیلاكی بگڕێت .