پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ده‌رچوونی سه‌رمه‌ند عبداللا به سه‌رۆكی نوێی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی ، لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێو ده‌وڵه‌تی به نوسراوی فه‌رمی هۆشداری دایه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی و هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه‌شی ڕاگرت .
له‌و نوسراوه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێو ده‌وڵه‌تی هاتووه كه دان به هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی ئۆڵؤمپی عێراقی نانێت و به فه‌رمیش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ئه‌و بڕیاره‌یان داوه و ته‌واوی چالاكییه‌كانی نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی هه‌ڵبژێردراویش ڕاده‌گرن .
ئه‌مه‌و له‌و نوسراوه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێو ده‌وڵه‌تی هاتووه كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئۆڵۆمپی ئاسیا بڕیاریانداوه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ڕه‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كه ماوه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه بردنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق تا چاره‌سه‌ری ئه‌و سه‌رپێچیانه ده‌كرێت .