باشترین پێنج ڕۆژی‌ دیاری‌ كراو بۆ ڕاهێنانه‌كان



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

وەك دەزانڕێت لە ئێستادا  مشت ومڕی  زۆرو بۆ چونی جیاواز ھەیە لەبارەی  دابەشكردنی  ڕۆژه‌كانی ڕاھێنانەوە  كەباش  وایە  چەند  ڕۆژ لە ھەفتەدا ڕاهێنان بكڕێت تا ماسولكەكان پشوو بدەن و چارەسەری  ئەو ماندویەتیان  قەرەبوو  بكەنەوە  ، بەپێی  نوێترین  لێكۆڵینەوە  كە بە شێوازێكێ  تیۆڕی و پڕاكتیكی ئەنجام  دراوە لەم لێكۆڵینەوە نوێیەدا  چەندین  وەرزشكار   خراونەتە  ژێر چاودێری‌  وردوو   زانستیەوە  دەریخستووە  كە  سیستمی  «٥ »  ڕۆژ ڕاھێنان  لە ھەفتەیەكدا  باشترین و  كاڕاترین   سیستەمە  بۆ   وەرزشكارانی  لەشجوانی ھەر چەند  زۆڕێك  لە بیرو  بۆچونەكانی پێشتر  وابوو   كە سیستمی  «٣»  ڕۆژ ڕاھێنان لە ھەفتەیەكدا  باشترە  بۆ ئەوەی  ماسولكەكان    كاتی  زۆریان  ھەبێت  بۆ  پشوو  بەڵام لێكۆڵینەوەی  سیستەمی  پێنج  ڕۆژییەكە   پێویستەو   ماسولكەكان  بە تەواوی   پشووی  پێویستی  تێدا  وەردەگرن چەند  شتێكیش  زۆر  پێویستە  لە  كاتی  ڕاھێنانەكاندا  بكڕێت ئەویش  واباشترە ڕاھێنەران  لەكاتی  وەرزشكردندا  بە كێش  سوك ڕاھێنان  بكات نەك  فێڵ بكات  لە ھەڵگرتنی   كێشێكی  قورس  یا بە ھۆی  لە خۆبایبونەوە 
كێشێكی  قورس  ھەڵگڕێت  كە بە باشی  كێشی  بەسەریا  ناشكێت  دڵنیا بوون  لەوەی  كەلەكاتی  دوبارەكاندا  بەتەواوی  ماسولكە  ڕابكێشیت  نەك تانیوە  مەگەر ئەوەی  لە  كۆرسدا  مامۆستای ڕاھێنەر بۆ وەرزشەوانی   دانابێت  و  كە تانیوە ماسولكە  ڕابكێشڕێت ، لەكاتی  ڕاھێنان و  وەرزشدا تابتوانڕێت    بەخێرایی  ئەنجام  بدڕێت  مەگەر  ئەوەی  كە  لە  كۆرسەكەدا   وترابێت  ھێواش بكڕێت  ئەوكات  بە ھێواشی  ئەنجام بدڕێت  .


PM:05:11:20/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌