پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری نۆ یانه‌ی كوردستان و عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و لقی یه‌كێتیه‌كه له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ئه‌كاد كێبڕكێكانی وه‌رزی 2019 - 2020 ی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
نۆ یانه‌ی به‌شداری خوله‌كه دابه‌شی سه‌ر دوو گروپ كراون و تێیداو له هه‌ردوو گروپ چوار یاری به‌ڕێوه چوون و له یه‌كه‌م یاری ئه‌مانه به‌غداد به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له كچانی خاڵس یان برده‌وه و هه‌روه‌ك سیروانی شاره‌زووریش توانیان ئه‌نجامی یارییه‌كه‌یان به سێ گێمی بێ وه‌لاَم یه‌كلابكه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر كچانی یانه‌ی سلێمانی .
ئه‌مه‌و یاری لوتكه له نێوان كچانی ئه‌كاد و قه‌ره‌قوشی پاڵه‌وانی وه‌رزه‌كانی ڕابردوو به‌ڕێوه چوو ، جیاواز له سالاَنی ڕابردوو كچانی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر به هه‌گبه‌یه‌كی پڕه‌وه هاتنه نێو یاریگه‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به سێ گێمی بێ وه‌لاَم به كۆتاهێنا .
دواجار كچانی باله‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و ئیسكان یاریه‌كی به‌هێزیان ئه‌نجام دا‌و سه‌رئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كچانی ده‌ربه‌ندیخان به كۆتاهات به سێ گێمی بێ وه‌لاَم .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :
ئه‌مانه به‌غداد × خاڵس 3-0
سیروانی شاره‌زوور × سلێمانی 3-0
ئه‌كاد × قه‌ره‌قوش 3-0
ده‌ربه‌ندیخان × ئیسكان 3-0