كه‌ی‌ پێویستە تەواوكەری پڕۆتین بەكاربھێنیت



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

ئەگەر  وەرزشەوانان   خواستی  ئەوەیان ھەبێت بەشێوەیەكی  گشتی  ببن  بە  خاوەن   لەشێكی  تەندڕوست  و باش   وە ڕۆژانە  بەتێكڕایی ٣٠-٤٠  خولەك   لە ڕۆژێكدا  و  ٣ ڕۆژ  لە  ھەفتەیەكدا  وەرزش دەكەن   ئەوا  دەتوانن تەنھا  بە خواردنی  سروشتی  و ئەو خواردنانەی  ڕۆژانە  لە ماڵەكاندا  دەخورێت   كە پڕۆتینی  سروشتیان  تێدایە   بڕی پێویستی  لەش  لە  پڕۆتین   بەدەست بھێنن بۆ ئەمەش  پێویستە   بەباشی  ژەمەكان  بخوات    بەتایبەتی  ئەو  ژەمانەی  كە  پڕۆتینیان تێدایە چونكە لەشی  مڕۆڤ توانایەكی  باشی ھەیە  لەبەدەست  خستنی  پڕۆتین  لەو  خۆراكانەی   كە  ڕۆژانە  دەخوڕێن بەڵام  ئەو وەرزشكارانەی  كە  زۆر  گرنگی  بە   وەرزشكردن  دەدەن و  ڕاھێنانی  قورسیان  ھەیە    و كاتی  زۆریان  پێ دەچێت  ئەوە  ئەو  كات   پێویستیان  بە تەواوكارە  پڕۆتینەكان  دەبێت   یەكێك  لە ھۆكارە   سەرەكیەكان  كەوادەكات  ئەوەیە   كە  زەحمەتە  بڕێكی  زۆر   خواردنە  پڕۆتینداڕەكان   دەست  بخڕێت و  بخوڕێت  ئەو  برە  زۆرەی  كەلەشیان  پێویستیەتی   لە  ژەمەكانیاندا  دەست  بكەوێت   لە پێداویستی  ڕۆژانەیان  لەبەر  ئەوەی  وەرزش  بەتایبەتی  لەشجوانی  لەو وەرزشانەیە  كە  قورسەو   لەش  زۆر  تێیدا  ماندو  دەبێت   بەتایبەتی  ئەوانەی  كە پێنج ڕۆژ  لە  ھەفتەیەكدا   وەرزش  دەكەن و  كاڕدیۆ   ئەنجام  دەدەن    و دەیانەوێت  كێشیان  سەر  بخەن  و  ببن  بە خاوەنی  ماسولكە ی بەھێز  و  گەورەتر  ئەوا   پێویستیان   بە تەواوكەرە  پڕۆتینیەكان  دەبێت    .



PM:07:19:19/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 3136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌