پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌ڕێوه چوونی یاریه‌كانی هه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كانی خولی پله یه‌كی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتنی هه‌شت یانه به قۆناغی كۆتایی خوله‌كه ، دواجار تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( رومیسه ، كوفه ، مودینه ، غه‌راف ، مقدادیه ، حه‌دیسه ، دووكان و ڕه‌بیعه ) گه‌یشتنیان به یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا كه یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه له به‌رواری 27 / 11 و له نێو هۆڵی شه‌عبی شاری به‌غداد به‌ڕِێوه ببات و له كۆتایش دوو تیمی خاوه‌ن زۆرترین براوه و خاڵ ده‌گه‌نه ڕیزی یانه نایابه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتووی خوله‌كه .