پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه جامی سێهه‌می یان له پاڵه‌وانێتی جامی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست هێنا كه كێبڕكێكانی له نێوان 29 یانه‌ی كوردستان و عێراق دابوون .
پاش به‌ده‌ست هێنانی جامه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی یانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری به‌غداوه بۆ شاری سلێمانی ، له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌دی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگیِڕی پێشوازی كرا له ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی تیپی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه و وێڕای به‌خێرهاتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی لێ‌كردن و هیوایی ئه‌نجامی شایسته تر‌و باشتری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی داهاتوو بۆ خواستن .
ئه‌مه‌و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه پاڵپشت بوون بۆ به‌شداری تیپه‌كه‌یان له جامی عێراق و هیوایان خواست یه‌ك ده‌ست خزمه‌ت به ناوی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی عێراق بكه‌ن .
له كۆتایش جامی سێهه‌می عێراق پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا و به وێنه‌ی یادگاری كۆتایی به‌و میوانداریه وه‌رزشییه هات .