تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
وەرزشی لەشجوانی و دابەزاندی كێش لەم ڕۆژگارەدا بایەخێكی زۆری پێدەدرێت ، بەڵام زۆڕێك لە ئێمە بەبێ شارەزایی و چونە ھۆڵی وەرزشی ھەندێ ھەڵەی باو ھەیە دەیكەن كە ئەویش بێگومان ڕەنگە زۆر جار سودمان پێنەگەیەنێت ، لەھەندێك كاتدا كە وەرزش دەكەین بۆدابەزاندنی كێشمان بە پێچەوانەوە زیان بە خۆمان ماسولكەی لەشمان ئەدەین ، ئەمەش ئەوكاتانەیە كە ئەبینە ھۆی دارمانی ماسولكەیەی كە كاتی زۆری ویستوە تا بنیادمان ناوە ، لەكاتێكدا زیاد لە پێویست یەكەی گەرمی دەسو تێنێت و بەكار دەھێنرێت لەش دەست دەكات بە دوای گەرانی وزە و سەرچاوەی خۆراكدا ، وەلەكاتێكدا لەش كۆششێكی سەخت دەكات بەتایبەت لە ھەڵگرتنی كێشە قورسەكاندا یان ھەر وەرزشێكی قورسدا ، وەھەتا ڕێژەی چەوری لە لەشدا كەمبێتەوە، لەش سود لە شكاندنی پڕۆتینی ماسولكەكان وەردەگڕێت و بۆ بەدەست كەوتنی وزە بەمەش ماسولكەكان دادەڕمێن ، وەیەكێكی تر لە ھۆكاری داڕمانی ماسولكە لە كاتی « تەنشیف » دا بەھۆی شەكەت بونەوەیە ، وەلەكاتیكدا خواردن كەم دەكڕێتەوە و تێكڕای وزە و ھێز كەم دەبێتەوە لەكاتی ڕاھێناندا ، ئەمەش وادەكات نەتوانیت كێشە قورسەكان ھەڵبگریت ، كە دەبێتە ھۆی بچوك بونەوەو چونەوەیەكی ماسولكە .