كلوپ محه‌مه‌د سه‌ڵاح و مانی‌ ده‌كاته‌ قوربانی‌ بۆ ئه‌ستێره‌یه‌ك




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یۆرگن كلوپی‌ ئه‌ڵمانی‌ و ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ له‌ پێناو به‌ ده‌ستهێنانی‌ تواناكانی‌ كیلیان مباپێ ئاماده‌یه‌ قوربانی‌ به‌ محه‌مه‌د سه‌لاَح و سادیۆ مانی‌ سه‌نیگالی‌ بدات .

ڕۆژنامه‌ی‌ تایمزی‌ به‌ڕیتانی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ كلوپ ئاره‌زوویه‌كی‌ زۆری‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ تواناكانی‌ مباپێ هه‌یه‌ وئاماده‌شه‌ له‌ پێناویدا قوربانییه‌كی‌ زۆر بدات ئه‌گه‌ر به‌ محه‌مه‌د سه‌لاَح و سادیۆ مانیش بێت .

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مباپێ یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ڕیاڵ مه‌درید و  یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانیش نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری‌ بێت .


PM:07:23:16/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌