پێشمه‌رگه سپۆرت -
فێرگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێگه‌ی به‌هێزی پێگه‌یاندنی چه‌ندان یاریزان و گه‌یشتنیان به ڕیزی تیپه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان بره‌وی زیاتر به یاریزانان ده‌كات ئه‌وه‌ش له پێناو دروست كردنی داهاتوویه‌كی گه‌ش و دروست بوونی یاریزانی به ئاست و به ئه‌زموون تا له ئاسته‌كانی دیكه‌ی ته‌مه‌نیان بتوانن ئاستی هونه‌ری به‌هێز له یاریگه پێشكه‌ش بكه‌ن .
فێرگه‌كه له ئێستادا و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕێباز ناسر مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كات و له دوا چالاكییه‌كانی خۆشیاندا و به هاوبه‌شی فێرگه‌كانی ( سه‌گرمه ، چوار باخ و شه‌هید ئاوات ) به‌شداری ڤیستیڤاڵی ئه‌كادیمیایی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی یان كرد كه ئه‌و یانه‌یه بۆ فێرگه‌كانی ناوشاری سلێمانی كردبۆوه .
ڤیستیڤاڵه‌كه به ئاماده‌بوونی كه‌س و كار و بنه‌ماڵه‌ی مندالاَنی فێرگه‌كان ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی ئه‌نجام دانی چه‌ندین یاری كه‌شێكی وه‌رزشی بۆ یاریزانان دروست كرا‌و له كۆتایش تاجه گوڵی پێ‌زانین به‌خشرایه فێرگه‌ی ئه‌كادیمی یانه‌ی سلێمانی .