پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دێتە ڕكابەری یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی دایڤد ئایلابای نەمسایی و بەرگریكاری یانەی بایرن میونخ .
تاكو ئێستا ئالابا لەگەڵ یانەكەی نەگەیشتۆتە ڕێكەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی و بە ئەگەرێكی زۆر لە گواستنەوەكانی ئەم زستانە یانەكەی جێدەهیچڵێت .
ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی جەختدەكاتەوە هاوشێوەی یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە یانەی یۆڤانتۆسیش گرنگی بە گواستنەوەی ئالابا دەدات
لە كۆتایشدا ئەو رۆژنامەیە دەڵێت یۆڤانتۆس دەیەوێت ئالابا بكاتە جێگرەوەی كیلینی.