پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا و به‌به‌شداری 29 یانه‌ی كوردستان و عێراق پاڵه‌وانێتی جامی عێراق بۆ یاری شه‌تڕه‌نج له ژێر چاودێری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نج له نێو هۆڵی هۆتێل بورج السلام له شاری به‌غداد به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی ململانێیه‌كی به‌هێزی یانه‌كان سه‌رئه‌نجام یانه‌ی كاره‌با به كۆی 12 خاڵ توانی جامه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌میش بۆ یانه‌كانی ئیتیسالاَت و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوون .
یانه‌ی ئیتیسالاَت به 12 خاڵ پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كردوو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانیش به جیاوازی یه‌ك خاڵ و به كۆی 11 خاڵ بوونه خاوه‌ن پله‌ی سێهه‌می جامی عێراق .