تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
جۆری خواردن و وەرزشی نەگونجاو و بەتەمەندا چون كاردەكاتە سەر ئێسك و جومگەكان ئەمەش دەبێتە ھۆی وەستان و جولەی لەش خەڵكی زانیاریەكی زۆریان نیە دەربارەی داخورانی جومگە لەبەر ئەمەشە زۆر ئاگاداری جومگەكانیان نابن ، ئەژنۆكان یەكێكن لە گرنگترین جومگەكان بۆ جوڵە لە لەشداو ھێزی ھەموو جوڵەیەكی دەگڕێت ئەستۆ بەڵام تاكو بەتەمەندا بچین ئەژنۆكان لاواز دەبن و كاردەكەنە سەر جوڵەو نوشتانەوەمان ئەمەش بەھۆی ئەوەی كە كركراگەكان لە ناو دەچێت وادەكات ئێسكەكان لەیەك بخشێن ھەر بۆیە لە ئێستاوە ھەوڵ بدە ئاگاداری جومگەكان بیت ، بەپێی بڵاوكەرەوەكانی ماڵپەری «Steth news » ئەم تێكەڵەیان بە شیاو زانیوە و بۆ بەھێز كردنی بەستەرو ژێ و ماسولكەكان لە ئەژنۆدا .
( ئەنەناس ، شەربەتیفرێشی پرتەقال ، سیری عەجەم ،ھەنگوین ، بادەمی ھاراو ، دارچینی ، كوپێك ئاو ) ئەمانە تێكەڵ بكەو بیاندە لە خەڵاتەو ڕۆژانە وەك شەربەتی فرێش بیخۆرەوە ئەم تێكەڵەیە سودی زۆرەو لە ھەمان كاتیشدا تامی خۆشی ھەیەو كۆمەڵێك مادەو ڤیتامینی گرنگی تێدایەو وەك ڤیتامین سی و بڕۆمیلاین لە ئەنەناسەوە ، سلیكۆن و مەگنسێۆم و ھەموو ئەمانە گرنگن و ڕێگڕتن لە داخورانی جومگە دەكەن بە تایبەتی لە بەتەمەنەكاندا لەگەڵ ھەندێك كێشەی وەك ئازاری جومگە ،
ئەم تێكەڵەیە ئازار كەم دەكاتەوەو ڕێگڕیش دەكات لە ھەوكردنی جومگەكان بۆچەوری جومگەكانیش زۆر بەسودەو یارمەتیت دەدات بۆ جوڵەیەكی باش .