پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی جامی یانه‌كانی عێراق بۆ یاری شه‌تڕه‌نج له نێو هۆڵی بورج السلام له شاری به‌غداد و به‌به‌شداری 29 یانه درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی جامه‌كه ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی به ئه‌نجامی 3-1 یاری له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بباته‌وه و هه‌روه‌ك له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیتیصالات به ئه‌نجامی 3-1 یاری توشی شكست هات .
بڕیاره یارییه‌كانی جامی عێراق له ڕۆژی شه‌ممه 14 / 11 / 2020 به كۆتابێت و جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش پێشكه‌ش به خاوه‌ن زۆرترین براوه‌ی یارییه‌كان ده‌كرێت .