تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
ڤیتامین A ئەچێتە ناو پێكھاتەی خانەكانی ناو تۆڕی چاو ئەمەش گرنگە بۆ سەلامەتی بینین لە ڕۆژو شەودا ، ڤیتامین A بەرپرسە لە سەلامەتی خانە ناو پۆشەكانی لەشی مڕۆڤ و چاو و پێست ، بە جۆڕێك كە ئەو خانانە بە بونی ئەو ڤیتامینە مادەیەكی لینج دەردەكەن كە یاڕمەتیدەرە لەگەشەی سروشتی و گەشەكردنی كۆرپەلە و دروستكردنی پێكھاتەكانی خوێن و سەلامەتی سیستەمی بەرگری لەشی مڕۆڤ بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیەكان .
ڤیتامین A وەك پاسەوانێك لەدژی ئەو مادە نەخوازراوانە كار دەكات كەلە ئەنجامی كارلێكە كیمیاییەكان كەڵەكە دەبن و لەھەر شوێنێك بیاندۆزیتەوە كاریگەرییە نەرێنیەكان لەناو دەبات و بەو جۆرەش پارێزگاری لە سەلامەتی خانە زیندوەكان دەكات ئەو سەرچاوانەی كە ڤیتامین A مان دەست دەكەوێت لێی ئەوانیش سەوزە ، قەیسی بە توێكڵەوە سپێناغ مانگۆ جگەری ئاژەڵ جگەری مریشك شیرەمەنیەكان ھێلكە كەمی ئەم ڤیتامینەش ئەبێتە ھۆی حاڵەتێك كە پێی ئەڵێن وشك بونی چاو و لێڵ بونی شەوانەو لە ئەنجامی ئەوەش تۆری چاو ناتوانێت خۆی بگونجێنێت كاتێك لە حاڵەتی روناكییەوە دەگوازرێتەوە سەر حاڵەتی تاریكی یان روناكی ئەگەر ھاتوو حاڵەتەكە چارەسەر نەكرا ئەوا زیاتر ئاڵۆز دەبێت و وادەكات كە خانە لینجیەكانی قەرینەی چاو تایبەتمەندیە سڕوشتیەكەی خۆی لەدەست بدات و رونی شەفافبون و بریقەداریان نامێنێت سپێتیەكە لەسەر روی چاو دەردەكەوێت ،
دوای ئەو حاڵەتەدا ئاڵۆز دەبێت ودەبێتە ھۆی كوێر بونی ھەمیشەیی .