پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له هۆڵی بورج السلام له شاری به‌غداد و به‌به‌شداری 29 یانه‌ی كوردستان و عێراق جامی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراقی ده‌ست پێكرد .
یارییه‌كانی جامه‌كه جیاواز له وه‌رزی ڕابردوو زۆرترین یانه تێیدا به‌شداره و كێبڕكێكان بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناو له نێو ململانێیه‌كی توندایه ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌وه چۆته‌وه نێو ئه‌و كێبڕكێییه و به كۆمه‌ڵێك یاریزانی پڕ ئه‌زموونی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه یاری ده‌كات و له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی جامه‌كه‌ش توانیان دوو یاری له‌سه‌ر یه‌ك به‌رنه‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به به ئه‌نجامی 2,5 به 1،5 براوه بوون و هه‌روه‌ك 4 به سفریش له یانه‌ی تیجاره‌یان برده‌وه .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به یارییه‌كانی جامی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، جامی ئه‌م وه‌رزه‌ی عێراق جیاواز ده‌بێت و زۆرترین یاریزان و یانه به‌شدارن هه‌ربۆیه ده‌بێت له ماوه‌ی سێ ڕۆژی یارییه‌كان زۆرترین یاری و بردنه‌وه ده‌ست بخه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی جامی عێراق به‌رز بكه‌یته‌وه .