پێشمه‌رگه سپۆرت -
نۆ كیژه پاڵه‌وانه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه نمایشی یانه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌كانی عێراق كردوو توانیان به جیاوازییه‌كی به‌رچاو له كۆكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن بونه جێگه‌ی سه‌رنجی ته‌واوی گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق و ئه‌وه‌ش بۆ مێژوو ئه‌نجامێكی دڵخۆش كه‌ر و دیار بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌م ساڵ و جیاواز له سالاَنی ڕابردوو به‌و ژماره یاریزانه توانی نازناوی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت كه زیاتر له 60 یانه ناوی بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه تۆمار كرا بوو .
ئه‌مه‌و پاش به‌ده‌ست هێنانی جامی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه و به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی به یانه‌كه‌یان ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12 / 11 / 2020 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆك به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا له ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی تیپه‌كه كه توانیان ئه‌و ئه‌نجامه ئاڵتونییه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له ستافی مه‌شقی و كیژه پاڵه‌وانان خۆش حاڵی خۆی پیشان دا كه ئه‌و تیمه به‌و ژماره‌یه توانیان نازناوی عێراق له ده‌ست نه‌ده‌ن و له نێو كێبڕكێ به‌هێزه‌كان به ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌وه بێنه ده‌ره‌وه ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه له ساتی چوونی شاندی یانه‌ی پێشمه‌رگه تا كۆتا هاتنی سه‌رجه‌م یارییه‌كان وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕی به وردی له‌گه‌ڵیان بوون و له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان و سایتی فه‌رمی یانه كه سات به سات هه‌واڵی له‌سه‌ر دابه‌زاندوون .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆش حاڵی بوو كه جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێدا و ووتی ، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق په‌یوه‌ندی پێوه كردووم و خۆش حاڵی خۆی له‌و ده‌ست كه‌وت و ئه‌نجامانه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیشان داوه كه به‌و كۆمه‌ڵه یاریزانه توانیویانه ده‌نگ و سه‌دای ئه‌نجامه‌كانبن له‌سه‌ر ئاستی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق .
پاشان هه‌ریه‌ك له نزار ئه‌كره‌م ، ڕه‌نجده‌ر قادر و خاتوو شه‌مام سه‌مه‌د ڕاهێنه‌رانی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدان سوپاسی یانه‌كه‌یان كرد بۆ پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانیان و دووپات یان كرده‌وه كه یانه‌ی پێشمه‌رگه ماڵی یه‌كه‌می ئه‌وانه و هه‌رده‌م له خزمه‌ت كردنی ناوه‌ستن و بۆ ئه‌نجامی شایسته و ده‌ست كه‌وته‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن .
له كۆتایش به پێشكه‌ش كردنی جامی یه‌كه‌می كۆتایی به‌و دیداره هات .