پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2020 - 2021 له به‌رواری 1 / 12 / 2020 ده‌ست پێبكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یانه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه .
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق له ئێستادا و به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ست پێكردووه و مه‌به‌ست له ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌یه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی داخراوی تایبه‌ت به یانه‌كه‌یان و به‌به‌شداری سه‌رجه‌م یاریزانان ئاماده‌كاری و مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت به ئاستێكی به‌رز له یارییه‌كانی خولی نایاب ده‌ربكه‌ون و یارییه‌كانیان به‌سه‌ركه‌وتن به كۆتابهێنن .