پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ بۆ خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌لی كه‌ریمی ڕاهێنه‌ر ده‌ستی پێكردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یارییه‌كی دۆستانه میوانداری له یانه‌ی شێروانه كرد .
ئه‌و یارییه دۆستانه‌یه له كه‌شێكی باراناوی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو تێیداو یانه‌ی شێروانه توانیان به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به ده‌ست بهێنن .
ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره كه‌مپێكی نێو خۆی بۆ ئاماده‌كاری زیاتری خوله‌كه ئه‌نجام بده‌ن .