پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەیەكی ئیتاڵی بابەتی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆس و پەیوەندیكردنی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە ئاشكرا دەكات .
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین سەرچاوە ئاماژەیان بەوەكردبوو كە یانەی پاریس سانجێرمان گرنگی بە ڕۆناڵدۆ دەدات .
ڕۆژنامەی كاڵچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە كە ڕۆناڵد بە هیچ جۆرێك ئاگای لەو هەواڵانە نییە وتەنها پڕوپاگەندەیە و بە هیچ شێوەیەك بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە وبەڵام ئەوە دەزانێت كە تا كۆتایی وەرز لەگەڵ یۆڤانتۆس بەردەوام دەبێت .
ڕۆناڵدۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ یۆڤانتۆس لە 2021 كۆتایی دێت ویانەی پاریس سانجێرمانیش ئارەزووی گواستنەوەی دەكات .