پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه‌مپێكی مه‌شقی ئاماده‌كاری ئه‌نجام دا و مه‌به‌ست له ئه‌نجام دانی كه‌مپه‌كه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كه‌ش ئاماده‌كاری زیاتری تیپه‌كه‌یه بۆ به‌شداری له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان .
سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌مان بۆ به‌شداری له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستانه و ده‌مانه‌وێت به هه‌مان ڕۆحییه‌تی وه‌رزی ڕابردوو به‌شداری له یارییه‌كانی خوله‌كه بكه‌ین ، هه‌روه‌ك سۆران ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌نجام دانی ئه‌م كه‌مپه سودێكی زۆری به یاریزانان گه‌یاند و ده‌خوازین له خوله‌كه‌ش به ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان ده‌ربكه‌وین و ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین .
دواجار ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ووتی ، ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندین یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریش بۆ خوله‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین .