تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
یٔەو نیشانەی لەسەر زمان دروست دەبێت ھێمایە بۆ نەخۆشی ، زبر بونی زمان ھۆكاڕێكە بۆ بونی ھەوكردن لە زماندا زیاتر بە ھۆی كەمی ڤیتامین بی 12 یان كەمی یٔاسن لە خوێندا دروست دەبێت .
سپی بونی زمان و وشكبوونی ھۆكاڕێكە بۆ بوونی ھەوكردنی ناودەم و دروستبوونی بڵق و ھەڵیٔاوساوی لەم كاتەدا پێویستە خۆت لە خواردنی چەوری بەدوربگریت .
قاش قاش بونی زمان قڵیشانی بەھۆی لاواز بونی بەرگری لەشەوە دروست دەبێت و پێویستە بەیٔاگابیت لێی .
دروست بونی زیپكە و ھەڵیٔاوساوی سوری گەورە و تێكچونی ڕەنگی زمانت و یٔاوسانی ھەموو بەشەكان مەترسیدارە و نیشانەیە بۆ نەخۆشی پێویستە سەردانی پزیشك بكڕێت .
تێكچونی ڕەنگی زمان بۆ ڕەنگی خۆڵەمێشی نیشانەیە بۆ كەم یٔاسنی و كەم خوێنی لەش .
زەردبونی بەشی سەرەوەی زمان وقاوەیی بونی بەشی ژێرەوە نیشانەیە بۆ نەخۆشی جگەر .
دروست بونی بڵقی ورد ورد لەسەر ھەموو بەشەكانی زمان و سپی بونی ڕەنگەكەی ، ھۆكاڕێكە بۆ ھەوكردنی گەدەو پێویستە چارەسەر بكڕێت .