پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 9 / 11 / 2020 و له سێهه‌م یاری خۆیاندا ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه ) بوونه میوانی یانه‌ی سلێمانی و له‌و یاریه‌دا و دوایی كۆتاهاتنی كاتی یاسایی سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به گۆڵێك یه‌كسان بوون و به خاڵێك یاریگه‌یان جێهێشت .
خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به‌به‌شداری پێنج یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و یانه‌ی خاوه‌ن زۆرترین خاڵیش ده‌گاته قۆناغی دوووه‌می پالاَوتنه‌كه .