تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
پەستانی خوێن یەكێكە لەو نەخۆشیە باو و مەترسیدارانەی ، ئەگەر بە ئاگا نەبیت و پارێزگاڕی نەكەیت دەتكوژێت كە پێكھاتووە لە بوونی ھێزێكی زۆر لەسەر خوێنی دڵ و خوێن بەرەكان زۆڕ ھۆكار ھەن بۆ نەھێشتنی بەرزی فشاری خوێن كە وەرزشكردن یەكێكە لە گرنگترینان و ڕاھێنان كردن و كشانی ماسولكەكانی كەلەم ڕێگەیەوە دەمارەكانی خوێنیش دەكشێن و ھۆیەكە بۆ ئاسانی ھاتوچۆ كردنی خوێن و ڕێگە لە كڵۆبونی خوێن دەگڕێت كە دوور ئەبیت لە جەڵتەی دڵ و بەرزە فشاری خوێن .
د. ئامبەر واتس لە زانكۆی تەكساس دەڵێ : وەرزش بۆ چالاكی شانەكانی مێشك بۆڕیەكانی خوێن گرنگە و كارەكانیان باشتر دەكات ئەوانەش كە وەرزش ئەنجام نادەن ئەگەری زۆرترە كەتوشی نەخۆشییە باوەكان ببن وەك جەڵتە و بەرزە فشاری خوێن و چڕی كۆلیستڕۆڵ لەبیر چونەوە زۆری تریش ،
ویستی مڕۆڤ بۆ وەرزشكردن وەك ھێزێكی ناوەكی تاوی دەدات و ھاوكارو یارمەتی دەری دەبێت بۆ جوڵە و چالاكی جەستەیی و چونكە كەم جوڵان دەبێتە ھۆی لاوازبونی ماسولكەكانی دەوری دڵ و بەمەش كرداری خوێنھنەرو خوێن بەر سست ئەبێت بۆیە دەبێت ماراسۆن و مەلە كردن و جوڵەی بەردەوام بدڕێتە ماسولكەكانی جەستە ، خواردن و دوركەوتنەوە لە خواردنی گۆشتی چەور یەكێكە لە پارێزگاری كردنی خوێن و چڕنەبونەوەی خوێن ، ئەوگۆشتەشی كەھەڵدەبژێردرێت بۆ خواردن بە تایبەتی بۆ ئەوانەی كە بەرزە فشاری خوێنیان ھەیە ، دەبێت كەم چەوری بێت ، بۆ ئەوەی نەبێتە كۆبونەوەی كالۆری زۆرو زیانی تەندروستی بەلەش بگەیەنێت لەھەمان كاتدا بۆ لەپێناو پاراستنی دڵ و خوێن بەرەكان چونكە گیرانی دەمارەكانی دڵ بە چەوری خوێنی پێویست ناگەیەنێت بە دڵ و كەسەكە توشی جەڵتەی دڵ دەبێت .