تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
توێژینەوەیەكی زانستی نوێ دەڵێ : دانیشتنی ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ كاتژمێرو زیاتر ھۆكاری سەدان ھەزار مردنە لە ٥٤ وڵاتدا .
پێشوتر سەلمێندرابو زۆر دانیشتن ڕێگە بۆ چەندین لێكەوتەی نەخوازراو خۆشدەكات لەوانە قەڵەوی و نەخۆشیەكانی دڵ و مردن بەگەنجی ، توێژینەوە نوێیەكە بەسەرۆكایەتی د. لیۆناردۆ ریزیندی لە سكوڵی پزیشكی زانكۆی سان پاولۆی بەرازیل ئەنجامدراوە و ئەنجامەكەی لە جۆڕناڵی زانستی بڵاو كراوەتەوە ، توێژەرەوەكان ھەواڵی خۆشیان پێیە بۆ ئەوانەی زۆر دادەنیشن ، بەوەش ئەگەر چاو بە ھەڵسو كەوتیاندا بخشێننەوە ماوەی دانیشتن رۆژانە كەمتر بكەنەوەوە ، گرنگیش بدەن بە وەرزش ئەگەر بە چەند جوڵەیەكی ئاسانیش بێت ، ئەوا تەمەنیان ٢ ساڵ زیاد دەكەن ، توێژەرەكان بۆیان دەركەوت ، لەو ٥٤ وڵاتە دا دانیشتنی ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣ كاتژمێرو زیاتر ، ھۆكاری لەسەدا سی و ھەشتی حاڵەتەكانی مردنە كە ئەوەش دەكاتە ٤٣٠ ھەزار حاڵەتی مردن لەو ماوەیەی توێژینەوەكە خەمڵاندنی بۆ كردوە . ھەروەك دەركەوتوە ئەگەر كەسەكە ماوەی دانیشتنی بۆ كەمتر لە پێنج كاتژمێڕ بێت و جوڵەو وەرزشی لەگەڵ نەبێت ، نەخۆشیەكانی پشت و فەقەراقەت و نەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكات ئەگەری مردنی لەناكاو زیاد دەكات ، سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە دەڵێ : ئەگەر تەنیا لە سەدا دەی ماوەی دانییشتنەكە كەمبكەیتەوە ئەوە كار لە زیاد بونی تەمەنت دەكات ، خۆ ئەگەر بڕیاری بدەیت ماوەكە لەو ڕێژەیەش كەمتر بكەیتەوە ئەوا كاریگەرییە باشەكە سێ ئەوەندەی تر زیاد دەكات .